برنج چاندن لە قەزای بەردەڕەش دەستی پێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

برنج چاندن لە گوندی دۆلیجان کەتۆ و دەوروبەری لە قەزای بەردەڕەش دەستیپێکرد و جوتیاران دەڵێن، بەچاو ساڵانی پێشتر رێژەی چاندنی برنج زۆر زیادی کردووە.

چەندین جۆر برنجی کوردی لەم دەڤەرە دەچێنرێت، وەکو برنجی شەش مانگی، برنجی سێ مانگی، برنجی تەحالف و برنجی سەدری، برنجی عەمبەر.. بەنی ھاشم هتد. بەلام دیارترینیان شەش مانگی و تەحالفە

سنووری قەزای بەردەڕەش لە رووی خاکەوە، گونجاوترین خاکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی کشتوکاڵی و لە رووی ئاستی ئاوی ژێرزەویشەوە، لە پارێزگای دهۆک پلەی یەکەمی هەیە و ئەو بەروبوومە کشتوکاڵییەی، کە ئێستا لەو دەڤەرە دەکرێت، بەشی زۆری بە ئاوی ژێرزەوییەوە بەرهەم دەهێنرێت و دەخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا