پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیان لەژنێک کردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە12ی حوزەیران، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان لەژنێک کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه دەستگیربکرێن.
جەختیکردەوە، تۆمەتباران (ب، م، ح – م، ع، ك) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.