سبەی دوا وادەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی 21ی کانوونی دووەمی 2022 دوا مۆڵەتە بۆ بەستنی پێوەری زیرەکی ئاوی ماڵان کە پێشتر هەر ماڵێک داینەنایە مانگی 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرا و دواتر کەمکرایەوە بۆ 20 هەزار.

لەوبارەیەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، لەدوای ئەو مۆڵەتەوە هەر ماڵێک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگی 80 هەزار دیناری بۆدێتەوە و هەر دووکانێکیش پابەند نەبێت مانگی 200 هەزار دیناری بۆدێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی و وەزارەتی شارەوانی ڕامانگەیاندووە دەبێت هەموو شوێنێک پێوەری ئاو دابنێت. وتیشی، “یەکێک لە هۆکارەکانی دانانی ئەم سیستمە بەهەدەردانی ئاو بوو، پێشتر هەندێک ماڵ بڕێکی زۆر ئاویان بەفیڕۆدەدا”.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەم پێوەرە دادپەروەری تێدایە، هاوڵاتی چەندێك ئاو بەکاربهێنێت ئەوەندە پارەی ئاوی بۆ دێتەوە، ئەگەریش پێوەری زیرەک دانەنێت و مانگانە پارەکەی لەسەر کەڵەکەببێت، کاتێک مامەڵەیەکی دەکەوێتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، تا تەواوی پارە کەڵەکەبووەکان نەدات مامەڵەکەی بۆ جێبەجێ ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا