مەکتەبی سیاسی یەکێتی: چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە11ی حوزەیران، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فراکسیۆنی یەکێتی کرد.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی لە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەکەین.

ئاماژەی بەوەکرد، هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە.

جەختیکردەوە، چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا