ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە22ی ئایار، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کارکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکات و ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کۆمپانیای داناگاز بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەست بە پرۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی چاکسازییەکەوە گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ هەندێک لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا