عومەر گوڵپی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەک حکومەتێک مامەڵە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکومەتێک مامەڵە دەکات و لە زۆرکاتدا ناگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بە میدیاکانی ڕاگەیاند،وەزارەتی دارایی وەک حکومەتێکە لەناو حکومەتدا ، هیچ کەس ناتوانێت دەستی بە زانیارییەکانی بگات.

وتیشی، “ئەو وەزارەتە خۆی نەوت دەردەهێنێت خۆی دەیفرۆشێت ، خۆی خەرجیەکانیش دەکا و ناشگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، تەنها لە کۆتایی مانگەکان وەک خێرێک ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت بە وەزارەتی دارایی دەدات”

ئاماژەی بەوەش کرد، “تێناگەین کێ دەسەڵاتی داوەتە ئەو وەزارەتە خۆی پارەکانی خەرج بکات، لە هەموو حکومەتێکدا وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی خەرجکردنی هەیە”.

باسی لەوەش کرد، “ئێستا هیچ وەزارەتێک دەسەڵاتی خەرجکردنی ١٠ ملیۆن دیناری نییە بەبێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتیەکان سەدا ٥٠ زیاتری داهاتی نەوت خەرج دەکات بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ یاسایەک و ەوزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا