فەیاز نامەیەكی كازمی دەگەیەنێتە ئەسەد

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی فەرمی حكومەتی عێراق، فالیح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەسەردانێكی فەرمی چووەتە سوریا.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئامانج لەسەردانەكەی فەیاز بۆ سوریا، بینینی بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە لەشاری دیمەشق‌و گەیاندنی پەیامێكە پێی.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، پەیامەكەی فەیاز نامەیەكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ بەشار ئەسەد.

تائێستا لەهیچ سەرچاوەیەكی فەرمی باسی ناوەڕۆكی نامەكە نەكراوەو چاودێران پێشبینی دەكەن، پەیوەندی بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق‌و سوریاوە هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك پێش ئێستا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكای كردو لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

هەروەها كازمی هەر لەم هەفتەیەدا سەردانی عەممانی پایتەختی ئوردنی كرد و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن و عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆكی میسر كۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا