پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و داوای کرد ڕەشنووسی یاسای بودجە بەخێرایی پەسەندبکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەربارەی تاوتوێکردنی دۆخی گشتی وڵات کۆبوونەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کارکردنی بەرنامەکانی حکومەت کرایەوە، کە دەبێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵتیان بکرێت و ئاستی ئابووری بەرەوپێشەوە بچێت.
ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەشنووسی یاسای بودجە کراوە و سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای کردووە بەخێرایی پەسەندبکرێت.