لە سلێمانی دوو تۆن چەرەس و شیرینی لەناوبرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی لەناوبردن لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە دوو تۆن چەرەس و چكلێت و زەیتونی لەناوبرد كە لە لایەن لیژنەكانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.

بەپێی راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكان ئەو بڕە چەرەس و زەیتون و شیرینییە لە چەند فرۆشگا و كۆگایەكدا دەستیان بەسەرداگیراوە و ماوەیان بەسەرچووە، یان بەهۆی خراپ هەڵگرتنەوە شیاو نەبوون بۆ خواردن، هەر بۆیە بەبڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبران.

هاوڵاتیان لەكاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا