پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەست بەسەر هەزار و 300 کارتۆن هێلکەدا کە هیچ بەروارێکی دەرچوون و بەسەرچوونی لەسەر نەبووە گیرا و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە17ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستیانبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت كه هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی تێدا بووه، كه هیچ به‌روارێكی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس كه بارهه‌ڵگرێك له‌كۆگایه‌كدا بڕی هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی تێدایه‌و هیچ به‌روارێكی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوون له‌سه‌ر هێلكه‌كان نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له‌ناو بازاڕدا ساغی بكاته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق بەهاوکاری لیژنەکانی ئابوری قایمقامییەت توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌و هێلكه‌كاندا بگرن.
ڕوونیکردەوە، به‌بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.