پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە شارەزوور دوو هاوڵاتییان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، “یەکێک لەو کارانەی زیان بەئاوی ژێر زەوی دەگەیەنێت بیر هەڵکەندنە، خۆشبەختانە بەهۆی ئەرک و ماندوبوون و شەونخونی ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگرییەکی زۆر باش لەو دیاردەیە بکرێت و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەش بەهاوکاری بنکەی زەڕایەن بەسەرپەرشتی بورهان حەسەن حەمە فەتاح، ڕائدی پۆلیس، دەرچونێکیان بۆ ناحیەی زەڕایەن ئەنجامدا، لەئەنجامدا بۆ ڕێگریکردن و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن و ژینگە دەشێوێنن توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن، کە سەرقاڵی بیرلێدان بوون.
جەختیکردەوە، توانراوە دەست بەسەر ئامێرێکی کارەبایی بیرهەڵکەندندا بگیرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.