عەرەبە هاوردەکان و هێزێکى سوپای عێراق هێرشە دەکەنە سەر گوندەکانى سەرگەڕان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزێکی سەر بە فەوجی چواری لیوای ٣٢ی سوپای عێراق، ھەڵیکوتاوەتە سەر گوندەکانی سەر چەند گوندێکی کوردنشین لە ناحیەی سەرگەڕان لە سنوری کەرکوک و داوایان لێکردوون سەردانی لیژنەی کشتوکاڵی کەرکوک بکەن.

خالید محەمەد کەسایەتى کوردی ناوچەی سەرگەران بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ ھێزێکی سەر بە فەوجی چواری لیوای ٣٢ی سوپای عێراق، ھەڵیکوتاوەتە سەر گوندەکانی “خەرابە و پەڵکانە و سەربەشاخ و گابەڵەکە و شانەغە” لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بەڵیننامەیەکیان بەسەر دانیشتووانی ئەو گوندانە دابەشکردووە و داوایان لێکردوون سەردانی لیژنەی کشتوکاڵی کەرکوک بکەن.

هاوکات وتیشی، بەھۆی فشاری عەرەبە ھاوردەکانەوە کێشە لەنێوان کوردانی گوندی یەنکیجەی ناوچەی تاڵەبان لە سنوری داقوق و عەرەبە ھاوردەکانی گوندی کڵیسە دروستبووە .

ئەو کەسایەتیە کوردە باسی لەوە کرد، عەرەبە ھاوردەکان مەڕوماڵاتەکانیان کردووەتە ناو زەویوزاری چەند جوتیاریکی گوندی یەنکیجە، بەو ھۆیەوە گرژی لەنێوان ھەردوولادا دروستبووە و دواترعەرەبە ھاوردەکان ناچارکراون گوندەکە بەجێبھێڵن.

هەروەها ناوبراو داوای لە حکومەتى هەرێم کرد بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن و پارێزگاری لە کوردەکان بکەن، وەک چۆن سوپای عێراق پشتیوانى لە عەرەبە هاوردەکان دەکەن.

خالید محەمەد، دەشڵێت، دۆخەکە مەترسیدارەو عەرەبە هاوردەکان بە ئاشکراو بە پشتیوانى سوپای عێراق هێرش دەکەنە سەر جوتیارانى کوردو زەوی و زاری کورد داگیر دەکەن، بەلام کوردەکان بێ پشتو پەنان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا