چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڵەی پارێزگاری بانكی ناوەندی بووە هۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دیارترین ئەو هۆكارانە ئاشكرادەكات كە بوونە هۆی دورخستنەوەی مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی لەپۆستەكەی, ئاماژە بەئەنجامدانی گۆڕانكاری زیاتریش دەكات لەپۆستە گرنگەكان.
توركی عەتبی سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی ماوەی سێ‌ هەفتە بوو چاوەڕواندەكراو, گۆڕانكارییەكە لەزیاد لەدانیشتنێكی چوارچێوەی هەماهەنگیدا خراوەتە ڕوو.
ئاماژەى بەوەشکردوە، كۆمەڵێك هۆكار لەپشت گۆڕانكارییەكەوەن كە دیارترینیان, هەڵەكردن بوو لەئیدارەدانی دۆسییەكی هەستیار, وایكرد فشار لەسەر بازاڕی دراو دروستبكات و نرخی دۆلار بەرزبێتەوە, كەڕەنگدانەوەی خراپی هەبوو لەسەر دۆخی وڵات بەشێوەیەكی بەگشتی.
ئەو سەرکردەیەى چوارچێوەى هەماهەنگی باسی لەوە کردوە، گۆڕانكارییەكان تەنها بە پارێزگاری بانكی ناوەندییەوە ناوەستێت, بەڵكو پۆستی گرنگی تریش دەگرێتەوە, لەچوارچێوەی ستراتیجی ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو.
هەروەها باسی لەوەشکردوە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستوەردان ناكەن لەدەستنیشانكردنی كاندید بۆ ئەو پۆستانەی دەبەخشرێن و, پرسەكە بۆ سوادنی و تیمەكەی حكومەت جێدەهێڵرێت.
دەشڵێت، بەشێك لەهۆكاری بەرزبونەوەی دۆلار كارلێكەكانی ناوخۆین و پەیوەستن بە ئیدارەو سیاسەتی گشتی بانكی ناوەندی, كە پێویستی بە گۆڕانكاری خێراهەیەو, هاوكار دەبێت لەنەهێشتنی قەیرانی دۆلار, ئەوەش ئامانجی گۆڕانكارییەكەیە”.
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق, مستەفا غالب موخیفی پارێزگاری بانكی ناوەندی لەپۆستەكەی دورخستەوەو, عەلی موحسین عەلاقی بەوەكالەت ڕاسپارد بۆ ئیدارەدانی بانكەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا