لە سلێمانی سۆندەی موغەزی منداڵێك دەخنکێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی منداڵێکی 11 ساڵان بەهۆی ئەوەی بە هەڵە سۆندەی موغەزی لە ملی ئاڵابوو، گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، منداڵێک لەکاتی یاریکردن بە سۆندەی ئاوی موغەزی کە بۆ براکەی هەڵواسرابوو گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، دایکی ئەو منداڵە، منداڵێکی دیکەی هەبووە و نەخۆش بووە و ئاوی بۆ هەڵواسراوە لەناو ماڵەکەی خۆیدا، کاتێک موغەزییەکە تەواوبووە منداڵەکەی بردووەتەوە نەخۆشخانە و موغەزییەکەشی بە هەڵواسراوی جێهێشتووە.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی هاتنەوەی کوڕە 11 ساڵانەکەی لە قوتابخانە، سۆندەکەی بینیوە و یاری پێکردووە، لەو کاتەدا سۆندەکە لە ملی ئاڵاوە و نەیتوانیوە لێیبکاتەوە، تا دایکی گەڕاوەتەوە هەناسەبڕكێی پێکەوتووە و کە دایکی بەسەر ڕووداوەکەدا هاتووەتەوە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کردووە.

بەگوێرەی قسەکانی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، منداڵەکە لەدوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا