لە مانگی ڕابردوودا لیژنەکانی قائیمقامیەتی 75 شوێنیان داخستووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێژەی سەرپێچی تەنها %11یە و لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە چورا هەزار سەردان کراوە، 75 شوێنیش داخراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو ئامارەی بۆمانگی چوار بکاوکراوەتەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی ئەو مانگەدا ژمارەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیان زیاتر کردووە، بەو هۆیەشەوە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان زیاتر بوون.

وتیشی، هەشت هەزارو 701 سەردان کراوەو هەزارو 18 سەرپێچی تۆمارکراوە بەو پێیەش رێژەی سەرپێچییەکان %11.7ی سەردانەکانە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو ماوەیەدا بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان 75 شوێنکار داخراون و 15 لەو شوێنانە دۆسییەی یاساییان بۆکراوەتەوەو 459 شوێنیش پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە.

هەر بەپێی ئامارەکە نزیکەی 44 تۆن خۆراک و شمەکی ناتەندروست و خراپبوو لەناوبراوە و 145 ملیۆن و 600 هەزار دیناریش سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوەو خراوەتە سەر داهاتی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا