جوتیار عادل: کۆچکردن دیاردەیەکی سروشتییە و دۆخی کوردستان لە وڵاتانی دیکە باشترە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دیاردەی کۆچ و کۆچکردن دیاردەیەکی سروشتییە و سەرجەم وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەم ناوچانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل رایگەیاند، حکومەت جددی و بەپەرۆشە بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە و لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە و وڵاتانی دەرەوەی وەک بیلاڕوسیا و پۆڵندا پەیوەندی کردووە.

وتیشی: لەهەمان کاتدا دۆخی هەرێمی کوردستان بەبەراورد لەگەڵ دەوڵەتەکانی دەوروبەر و ناوچەکە لە ئاستێکی زۆر باشتردایە، بەڵام سەرەڕای ئەوە حکومەتی هەرێم بەدواداچوون دەکات بۆ ئەم بابەتە.

لەبارەی فاکتەرەکانی زیادبوونی رێژەی کۆچکردن جوتیار عادل وتی، بەشێکی هۆکارەکانی زیادبوونی رێژەی کۆچکردن پەیوەستە بە هەرێمەوە، بەڵام بەشەکەی دیکە پەیوەستە بە حکومەتی عێراقەوە، بەتایبەتی بابەتی موچە.

ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیاتان دەکەینەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا گرفتی موچەی چارەسەر کردووە و دەستی بە چاکسازی کردووە، بەڵام ئەم بابەتە بووەتە بابەتێکی سیاسی هەندێک لایەن دەیانەوێت بە سودی خۆیان بەکاریبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا