تایبەتمەندیەکانی ئایفۆن 14 پڵەس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئایفۆن 14 پڵەسی خستەڕوو کە بەمزوانە بەردەست دەبێت.

ئایفۆن 14 پڵەس شاشەکەی لەجۆری سوپەر ڕێتینا ئێکس دی ئاڕ ئۆلیدە بەقەبارەی 6.1 ئینج و دیقەی1170/2532 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری ئەپڵ ئەی 15 بایۆنیک و چارەسەرکەری وێنەی ئەپڵ جی پی یوی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئای ئۆ ئێس کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 3125 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا