پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەردوو وڵاتی قەتەر و فەرەنسا، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە گەلی فەڵەستین بەڵێنی 200 ملیۆن دۆلاریان دا، هەروەها بۆ هاوکاریکردن لە کۆکردنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە دەستپێشخەرییەکیان دەستپێکردووە.
هەردوو وڵاتی قەتەر و فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، “هێرشەکان و ئەو کوشتن و برسێتییەی کە تووشی گەلی فەڵەستین دەبن لە کەرتی غەززە ڕەتدەکەینەوە و دژی ئەو هێرشانەین، کە ئەنجام دەدرێن”.
ئاشکرایانکرد، 200 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین تەرخان دەکەن، هەروەها دەستپێشخەرییەکیان دەستپێکرد بۆ هاوکاریکردن لە کۆکردنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئازاری ئەو هاوڵاتییانەی لە کەرتی غەززە گیریان خواردووە.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دوێنێ چوارشەممە28ی شوبات جەختیکردەوە، سێ فڕۆکەی سەر بەهێزەچەکدارەکانی قەتەر، کە 75 تۆن هاوکاری مرۆییان هەڵگرتووە، گەیشتوونەتە شاری عەریش لە میسر.