نێچیرڤان بارزانی و مستەفا كازمی جەخت لە پاراستنی سەروەری خاكی هەرێم دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا كازمی كرد و لە دیدارێكدا باسی هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان كرا، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە نابێ عێراق بكرێتە گۆڕەپانی ململانێكان.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم رۆژی دووشەممە 3_10_2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق، هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان و ‏پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی، تاوتوێ كران.

ئەوەشهاتووە، هەردوولا جەختیان لەوە كردووەتەوە پێویستە رێز ‏لە سەروەریی عێراق بگیرێت و رەتیانكردەوە عێراق بكرێتە گۆڕەپانی ‏یەكلاكردنەوەی ناكۆكییە هەرێمییەكان، هەروەها دووپاتیان كردەوە كە عێراق و ‏هەرێمی كوردستان پابەندن بە پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ‏بەوەی خاكی عێراق نەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ‌ ئەو وڵاتانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا