پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە ئاستێکی نزمدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کەمتر لە 95 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 94 دۆلار و 43 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 88 دۆلار و 68 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیارە ڕۆژی 5ی ئەیلول وڵاتانی ئەندام لەناو ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەسەر دابەزینی نرخەکانی نەوت و کەمبوونەوەی خواست کۆببنەوە.