پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەڵێت، سەربازەكانیان لە ئوردن لەلایەن ئەو “میلیشیا تووندڕەوانەوە” كوژران كە ئێران پشتیوانیان دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە، نە سەرۆك بایدن و نە من هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا قبووڵ ناكەین، دەشڵێت، لەكاتی دیاریكراوی خۆمان وەڵاممان بۆ هێرشەكان دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە، 1 ی شوباتی 2024، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی ئێران پشتیوانیان دەكات و یارمەتیی داراییان دەدات لە دوای جەنگی غەززەوە گرژیی زیاتریان دروستكردووە.
ئۆستن ئاماژەی بەوەدا، بەردەوامین لە كۆكردنەوەی زانیاری لە بارەی هێرشە كوشندەكەی سەر هێزەكانمان لە ئوردن.