‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر هێرشكرنەسەر كاروان گەزنەیی هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتی و كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەو هێرشە چەكدارییە كرد كە لە چەند شەوی رابردوودا كرایەسەر پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی و رایگەیاند، هێرشەكە مایەی نیگەرانییە و دەبێت هەر كەس و لایەنێك ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازش لەسەر ژیان و كەرامەتی خەڵك و كادرە دڵسۆزەكانی ناكات و دەبێت ئەم كەیسە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.

‎لەبەرامبەردا كاروان گەزنەیی سوپاسی پەرۆشی و بەدەنگەوەهاتنی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد كە لەسەرەتای رووداوەكەوە لەپەیوەندیدا بووە و لە خەمی سەلامەتیی ئەواندا بووە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا