پۆڵەتیک پرێس
بنێشت سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە ڕێگری لە بۆنی ناخۆشی ناودەم دەکات کە یەکێکە لە کێشە بێزارکەرەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت لەوانەیە زیانی تەندروستی لێبکەوێتەوە.
ئەو جۆرە بنێشتانەی شەکریان تێدانییە بەسوودترن و مەترسی کلۆربوونی ددانەکان کەمدەکەنەوە و ددانەکان بەهێزدەکەن، ڕێگری لەو بەکتریایانە دەکەن کە هۆکارن بۆ هەوکردنی گوێ.
بنێشتی بێ شەکر کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان ئاسانتر دەکات و ڕێگری لە کێشەکانیان دەکات، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە بنێشت خواستتی خواردنی شێرینی کەمدەکاتەوە ئەمەش یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەدات.