ناوکی خورما دەرمانە جادووییەکە

پۆڵەتیک پرێس

لە سەردەمانی زووەوە ناوکی خورما وەک دەرمان بۆ چارەسەر بەکارهاتووە، بەتایبەت بۆ شکاندنی بەردی گورچیلەو زراو، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی باش لە ترشی ئەمینی تێدایە، لەگەڵ ترشی ئۆکسالیک و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، کە بە سودە بۆ کرداری هەرس کردن، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی کێش دا.

ژمارەیەکی زۆر خەڵک، گرنگی بە ناوکی خورما نادەن و فڕێی دەدەن، بێ ئاگا لەوەی کەهێندەی خورما خۆی سودی تەندروستی هەیە، هەروەها بەپێی وتەی پزیشکەکان بەکارهێنانی ناوکی خورما لە شێوەی پاودەردا، سودێکی زۆری بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە هەیە چونکە کۆنترۆڵی شەکری خوێن دەکات.

چۆنیەتی بەکارهێنان و سود لێوەرگرتنی دەتوانیت لە ڕێگەی، شتنەوەی چەند دەنکێکی خورماکە پاشان وشک کردنەوەی، پاشان برژاندنی ماوەی نێوان کاتژمێرێک بۆ ٢ کاتژمێر، تاوەکو ڕەنگی قاوەیی دەبێت پاشان وەک ئاردی لێبکە، دواتر دەتوانیت کەوچکێک بکەیتە پەرداخێک ئاو لەگەڵ کەوچکێک زەنجەبیل و بیبەری ڕەش و دارچینی، بە شێوەیەکی سروشتی ئەم گیراوەیە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

هەروەها پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەم گیراوەیە کەوچکێک هەنگوینی سپی تێ بکرێت، لە دوای نانی بەیانی و ئێوارە جارێک بخورێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەدەن بەهۆی هەبوونی کۆمەڵێک ڤایتامین تیایدا، سودێکی زۆر بە قژو پێست دەگەیەنێت پێستت لە چرچ و لۆچی دەپارێزێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا