مەسعود بارزانی لەسەر کێشەی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوێنێ هەینی ڕۆژنامەی الوفدی میسڕی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدا، سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و یاسای نەوت و گاز و پەیوەندیەکانی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ڕوونکدنەوەیدا.

مەسعود بارزانی بە ڕۆژنامەی الوفدی میسری ڕاگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت لە دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەوەی پرسی وزە رێکبخات، نەک تەنها لەنێوان هەرێم و بەغدا، بەڵکو لەنێوان هەموو پارێزگاکان کە بەرهەمی نەوتیان هەیە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی کورد وتی، پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ هەموو گەلان و وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندیی میژوویین.

وتیشی، پێشمەرگە دامەزراوەیەکی نیشتمانییە کە دەیان ساڵ لەمەوبەر لەناخی خەڵکەوە وەک بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕ سەری هەڵدا و خەباتی کرد و هەزاران شەهیدی لەپێناو کوردستان و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێکهاتە و ئایینەکان بەخشی،
سەرەڕای ئەو گەمارۆیەی کە لە لایەن بەغداوە بەسەر پێشمەرگە سەپێندرا، بەڵام ئیرادەی تۆکمە و یەکڕیزیی پێشمەرگە وایکرد ئازایانە بتوانێ لەگەڵ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەفسانەی ترس لە تیرۆریستانی داعش تێک بشکێنێت و ببێتە هێمایەک بۆ بەرخۆدان و خۆڕاگری و ئازایەتی.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق مەسعود بارزانی وتی بەداخەوە دۆخی ئێستای عێراق سەختە، دووچاری قەیرانێکی قووڵ بووەتەوە بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دروست بووە، لە گفتوگۆ بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان،
دوای کشانەوەی سەدر، دۆخەکە هێشتا لە قۆناغێکی سەرەتاییدایە, پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ سەدر هەیە و پەیوەندی بە هاوپەیمانێتییەکەمانەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوپەیمانێتییان لەسەر بنەمای دوژمنایەتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پێکنەهێناوە، بەڵکو پێیان وایە کە پێویستە هاوپەیمانێتییەکان لەسەر بنەما نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بنیاد بنرێت کە بناغەکەی دەستوور بێت و ئامانجی پاراستنی دەستکەوتەکانی هاووڵاتییان و کارکردن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رۆحێکی تەواو نیشتمانپەروەرانە بێت.

مەسعود بارزانی لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت، “بەداخەوە هێز هەیە کار بۆ ئەوە دەکەن یاسای نەوت و گاز بەشێوەیەکی نیشتمانی و بە کۆکبوونی هەموو عێراقییەکان دانەڕێژرێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاڵۆزتربوونی بابەتەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی”.
وتیشی پێویستە پەلە بکرێت لە دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەوەی پرسی وزە رێکبخات، نەک تەنها لەنێوان هەرێم و بەغدا، بەڵکو لەنێوان هەموو پارێزگاکان کە بەرهەمی نەوتیان هەیە.

سەبارەت بە دەستوەردان لە حکومڕانیشدا ئاماژەی بەوەداوە، تاکڕەوی لە حوکمدا و دوورخستنەوەی کەسانی دیکە، دەستوەردانی دەرەکی و پەراوێزخستنی دەستوور ئەو شتانەن کە من نیگەران دەکەن، هیوا دەخوازم بتوانین هەمیشە بە ئاشتی بژیین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا