پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە لە کێڵگەی مینی چەوتە لە شاخی گۆیژە مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی مینهەڵگرەوە بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30ی بەیانی فەرەیدون محمد مستەفا مینھەڵگرەوە لەکاتی کارەکەیدا و لە کێڵگەی مینی چەوتە لە شاخی گۆیژە بەھۆی ڕووداوی تەقینەوەی مینێکەوە برینداربوو”.
ڕاشیگەیاند، “دەستبەجێ لە لایەن یاریدەدەری پزیشکییەوە چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا و گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی و چارەسەری بۆ کرا”.
ئەوەشی خستەڕوو، “جێگەی گرنگیدانە بەھۆی پابەند بوون بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکان لە کاتی کارکردنیدا کەمترین زیان بەر ناوبراو کەوتووە”.