سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی کە شێوەیەکی جیاواز و تایبەتی هەیە بەتایبەتمەندیەکی زۆر دەخاتە بازاڕەوە.

مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی زێت ڕۆڵ کێشەکەی 273 گرامە، دوو شاشەی هەیە، یەکەمیان لەجۆری فۆڵدەبڵ داینەمیک ئەمۆلید توو ئێکسە بەقەبارەی 7.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2208/1768 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1200 مۆمە، شاشەی دووەم لەجۆری داینەمیک ئەمۆلید توو ئێکسە بەقەبارەی 6.2 ئینج و دیقەی پیشاندانی2268/832 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4400 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا