پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەناڵی K.N.N بڵاویكردەوە ، رۆژی چوارشەممە27_4_2022، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری دەوامی ئاسایی خۆی دەست پێ دەكاتەوە و بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابوری بە كەناڵەكەی ڕایگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ وەزیری دارایی و ئابوری دەربڕیوە و بەڵێنی هاوكاری تەواوی پێداوە بۆ ئەوەی چاكسازی دارایی و ئیداری پێویست لە سنوری سلێمانی بكرێت و هەماهەنگی تەواوی وەزیری دەكەن و بۆ ئەوەی شێوەیەكی تەواوكێشەی موچە لە سلێمانی چارەسەر بكرێت.
سەرچاوەكە وتیشی: سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان مەسرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ وەزیری دارایی دەربڕیوە و هاوكاری دەكات بۆ بەڕێوەبردنی باشتری كاروبارەكانی وەزارەت و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهات و دابەشكردنی موچە لە سنوری سلێمانی.