ساڵانێک دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەر خوێندکارەکانی

پۆڵەتیک پرێس

بۆ ماوەی ساڵانێکی درێژ پرۆفیسۆرێک لە خوێندنگایەکی راهێنانی گای شەڕکەر کە پیشەکەی رێزێکی زۆری لەناو خەڵک لێ دەگیرا، بەڵام بە نهێنی دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەر خوێندکارە کوڕ و کچەکان.

ڕۆژی هەینی دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا دەستگیرکردنی پرۆفیسۆرێکی ڕاگەیاند کە لە قوتابخانەیەک لە شاری مێرسیای باشووری ڕۆژئاوای ئیسپانیا کار دەکات بە گومانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر قوتابیەکانی کە بەڵگەی بەهێز هەیە بۆ تاوانبارکردنی .

ئاژانسی هەواڵی AFP ڕایگەیاند، ئەو پیاوە تەمەن 69 ساڵە دەستدرێژی سێکسی کردووە یان دەستدرێژی سێکسی کردووەتەوە سەر لانی کەم 10 کەس، کە تەمەنیان لەنێوان ١١ بۆ ٢٧ ساڵان بووە.

پرۆفیسۆر ستینی بە دەستدرێژی سێکسی و بەکارهێنانی پۆرنۆگرافیای منداڵان تۆمەتبارە .

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو پیاوە بۆ پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆی پەیوەست بە ڕاهێنانی گا، خوێندکارەکانی لە هەردوو ڕەگەزەکە بۆ ماڵەکەی خۆی بانگ کردووە، بەڵام “مەساجی چارەسەریی” بۆ لەشی خوێندکارەکانی ئەنجامداوە.

دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، لێکۆڵەران “مێزی مەساج”ی پیاوەکەیان بۆ ئاشکرا بوو بۆ ئەوەی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر قوربانییەکانی پۆلیس ڕوونی کردەوە کە ئەو پیاوە ماوەی چوار ساڵە لە قوتابخانە وانە دەڵێتەوە ، دەشڵێن ڕەنگە پێش ئەو ماوەیەش هەمان کاری ئەنجامدابێت.

لەسەر هەمان دۆسیە پیاوێکی تەمەن 51 ساڵیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی کە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری ئەو ڕەفتارەی مامۆستاکە بووە هیچی ئاشکرا نەکردووە. لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی قوربانیانی دیکەی دەستی ئەو مامۆستایە بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا