پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی ئامادەدەکات مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی52 بەتایبەتمەندی نوێ و نرخێکی ڕکابەر بخاتە بەردەست، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا.
مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی52 کێشەکەی 201 گرامە شاشەکەی لەجۆری پی ئۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 402 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.