شیاومی کاتژمێرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی خۆی ئامادەدەکات لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی ڕابگەیەنێت کە بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو دروستیکردوە و ڕکابەری کاتژمێرەکانی گالاکسی پێدەکات.

کاتژمێری ۆچ ئێس وەن ئەکتیڤ بەشێوەیەکی خڕ دروستکراوە، قایشێکی مەتاتی بە سێ ڕەنگی جیاواز هەیە ئەوانیش ڕەش، سپی و شین، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.43 ئینج.

کاتژمێرەکە توانای دیاریکردنی لێدانی ترپەی دڵ و تێکڕای ئۆکسجینی خوێنی هەیە، سیستمی جی پی ئێسی تێدایە، دەتوانرێت لەڕێگای کاتژمێرەکەوە وەرزش، ڕۆشتن و چالاکیەکانی ڕۆژانە دیاریبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا