پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئینفنێکس کۆمپیوتەری ئینفنێکس ئین بوک ئێکس وەنی بەتایبەتیەمەندیەکی زۆر خستە بازاڕەوە.
کۆمپیوتەری ئینفنێکس ئین بوک ئێکس وەن کێشەکەی 1.48کیلۆگرامە، ئەستوریەکەی 16.3 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 14 ئینج، تێکرای رووناکیەکەی 300 مۆمە.
چارەسەرکەری ئەنتڵ کۆر ئای سێڤنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی ویندۆز11کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 55 واتە دوای بارگاویکردن توانای سێ بۆ حەوت کاتژمێر کارکردنی هەیە، نرخەکەشی لە 477 دۆلاوە دەست پێدەکات.