بایدن: کاتی ئەوە هاتووە شەڕی ئەفغانستان کۆتایی پێ بهێنم

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا تویتێکی بڵاو کردەوە، جەختی لەوە کردەوە هیچ جەنگێک تێچووی کەم نیەو مەترسی کەم نیە.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوەو تیایدا، جەختی لەوە کردەوە هیچ جەنگێک ئاسان نیەو تێچووی کەم، هەموو جەنگێک مەترسی هەیە، کاتی ئەوە هاتووە جەنگی ئەفغانستان کۆتایی پێ بهێنم.

ڕوونیشی کردەوە، ئەم بڕیارە تەنها تایبەت نیە بە ئەفغانستان، بەڵکو سەبارەت بە کۆتایی هێنانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکانە، بۆ دووبارە پێکهێنانەوەی لە ناوچەیەکیتر.

بایدن وتی لە سەدا 98ی ئەو ئەمریکیانەی ویستویانە ئەفغانستان بەجێبهێڵن توانیویانە ئەو کارە بکەن، لە ئێستاشدا ئەمریکا ئامادەیە بۆ هاوکاری کردنی ئەوانەی کە ماونەتەوەو دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێ بهێڵن، کە نزیکەی 100بۆ 200کەس دەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا