کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاویەکان. هاوکات، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی ڕابردوو.

لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممە ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاوییەکان. هاوکات، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 18 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 10 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا