كۆمسیۆن مەرجێكی نوێ بۆ دامەزراندن رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، مەرجێكی نوێ‌ بۆ ئەو كەسانە دادەنێت كە داواكاری دامەزراندن پێشكەش دەكەن.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنەكە ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە، لە چوارچێوەی دانانی فەرمانبەری گرێبەست بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، دەبێت ئەو كەسەی فۆرمی داواكاری بۆ دامەزراندن پڕ دەكەنەوە، كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدەر یان پسووڵەی نوێكردنەوەی داتا بایۆمەترییەكانی هەبێت.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كاتێكدا نزیكەی مانگێكە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، فۆرمی داواكاری بۆ دامەزراندن داناوە و بەشێك لە فەرمانبەرانی عێراقیش پڕیانكردۆتەوە ئەمە كێشە بۆ ئۆفیسەكان دروست دەكات بەڵام لەو روانگەوە ئەو بڕیارە دراوە كە ناكرێت كەسێك بڕوای بە هەڵبژاردن نەبێت و كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدەری وەرنەگرتبێتەوە بەڵام داوای دامەزراندن بكات لە ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا