پێشبینی دەكرێت لە هەرێم شەپۆلی كۆرۆنا بەرەو كەمبونەوە بڕوات

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم پێشبینی دەكات گەر مەترسی دیكە دروست نەبێت ئەوا لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو شەپۆلی كۆرۆنایەی رووی لە هەرێم كردووە بەرەو كەمبونەوەو داكشان بڕوات.

رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، ئەگەر بەراوردی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا بكرێت ئەوا دەبینرێت كە ڕێژەی توشبوون كەمێك دابەزیوە لە 20% وە هاتوەتە سەر 14% بۆ 15% هەرچەندە هەر لە هەڵكشاندایە، بەڵام بەشێوازی Flatو زۆر بەخاوی دادەبەزێت.

دەشڵێت” “پێشبینی ئەوە دەكرێت لە چەند هەفتەی ئایندە، یاخود لەم هەفتەیەوە وردە وردە ئەگەر هۆكاری دیكە و ئاماژەی دیكە و مەترسی دیكە دروست نەبێت ئەم شەپۆلەی كۆرۆنا وردە وردە و بەهێواشی ڕوو لەداكشان بكات.

باس لەوەشدەكات، تەنها شتی جیاوازی ئەم شەپۆلە لە شەپۆلەكانی دیكە ئەوەیە ئێستا ڤاكسین هەیە بۆ هاوڵاتیان، هەرچەندە بەهێواشی دەڕوات و ڕێژەكە تائێستا كەمە بەڵام ئەمە یەكێكە لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی بڵاوكردنەوەی بەرگری گشتی لەناو كۆمەڵگاكەدا.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە شەپۆلێكی بەهێزی كۆرۆنا رووی لە هەرێم كردووەو بەهۆیەوە ئاماری توشبوان بە نەخۆشییەكە رووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو كردووە بەجۆرێك زۆربەی رۆژەكان ژمارەی توشبووان نزیك بووەتەوە لە هەزار كەس، هاوكات ئاماری مردوانیش بە نەخۆشییەكە زیادیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا