ئەمریکا گومان لە جدییەتی ئێران بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گومانی خۆی پیشاندا لە جدییەتی ئێران بۆ پاندبوونی بەرامبەر رێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان لەسەری پیشاندا .

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ ی ئایاری ٢٠٢١ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ئەمریکا ئاماژەیەکی نەبینیوە کە پیشانیبدا ئێران لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان لەسەری بە ئەرکەکانی خۆی هەڵدەستێت” .

بلینکن وتیشی، ” ئێران بە ڕوونی دەزانێت چ ئەرکێکی لەسەرە، تا ئێستا نازانین ئایا ئێران ئامادەیە و دەیەوێت بەو ئەرکانەی خۆی هەڵبستێت، ئەوە تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئێران و تا ئێستا بە وەڵام نەگەیشتووین”.

ئەم وتانەی بلینکن لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، لە گفتوگۆکانی ڤییەنا رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی سزا سەرەکییەکان لەسەر ئێران کراوە.

ڕۆحانی لەبارەی وردەکاری رێککەوتنەکەوە وتی، ” سەرجەم لایەنەکانی گفتوگۆکانی ڤییەنا لەسەر هەڵگرتنی سزا گەورەکان لەسەر نەوت و پترۆکیمیایی و بارهەڵگر و بیمە و بانکی ناوەندی ئێران ڕێککەوتوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا