بەهۆی گرژیەکانی ئەفغانستانەوە زاڵمای خەلیل زاد گەیشتە دۆحە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpre

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ دانوستان كردن لەسەر دۆخی ئەفغانستان دەچێتە دەوحەو داوا دەكات، تاڵیبان هێرشەكانی ڕابگرێت.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە، زاڵمای خەلیل زاد لە دەوحە دەبێت بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی تاوەكو بە هاوبەشی وەڵامیان هەبێت بۆ خراپتر نەبوونی بارودۆخی ئێستای ئەفغانستان.

دەشڵێن، ”لە میانەی ئەو كۆبونەوانەی لە سێ رۆژی رابردوودا ئەنجام دراون، وڵاتانی ناوچەكەو و وڵاتانی دیكەش جەخت لە كەمكردنەوەی ئاستی توندوتیژی دەكەن و داوای ئاگر بەست دەكەن”.

رۆژی دووشەممەی رابردوش پێنتاگۆن ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو بارودۆخەی ئەفغانستانی تێدایەو پێیانوایە بە ئاڕاستەیەكی راست ناڕوات، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا تاڵیبان دەستی بەسەر چەندین پارێزگای ئەو وڵاتەدا گرتووە.

هەڵكشانی توندوتیژیەكان لە كاتێكدا دێت، هێزەكانی ئەمریكا و ناتۆ لە ئەفغانستان كشانەوە، بەم دواییانەش تاڵیبان بانگەشەی ئەوە دەكات كە زیاتر لە ١٥٠ ناوچەی لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا كۆنترۆڵكردووە، لەگەڵ چەند دەروازیەكی سنوری.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا