نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەفتەیەك تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 200 ملیاری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی هەرێم.

ڕۆژی یەکشەممە 2ی ئابی 2021، بە واژۆی حەمید نەعیم، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی کوردستان درا.

سەرچاوەیەك لە بانكی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “تائەم ساتەوەختە هیچ بڕەپارەیەك لە بەغداوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی هەرێم، هەركات پارەكەش خرایە سەر بانك بەفەرمی رایدەگەیەنین”.

لای خۆشیەوە شیروان میرازا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌، ناردنی 200 ملیار دینارەی بەغدا بۆهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

وتیشی “تائێستا دیار نییە كەی ئەو 200 ملیارەی دیكەی رەزامەندی ناردنی لەسەر دراوە كەی دەنێردرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا