نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی سوریا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا، داوا دەكات خەڵكی مەدەنی پارێزگای دەرعای سوریا بپارێزن.

پیدەرسۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو چاودێری پەرەسەندنی نیگەرانییەكانی باشوری رۆژئاوای سوریا دەكات، هاوكات لە پەیوەندییەكی پتەودایەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی نیگەرانن سەبارەت بە سوریا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەوڵەكانی ئەو بۆ ئارام كردنەوەی ناوچەكەو وەستاندنی توندوتیژییە بەتایبەت بەرانبەر هاوڵاتیانی مەدەنی.

پیدەرسۆن جەختی لەوەشكردوەتەوە، پێویستە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان، پابەندبن بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا