پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای کرد، سێ ملیار دینار لە پارێزگای موسەننا دیار نەماوە.
رۆژی پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای موسەننا سێ ملیار دینار دیار نەماوە، بۆ ئەو مەبەستەش، لیژنەیەکی بەدواداچوونیان پێکهێناوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە، لە دیوانی پارێزگاکەدا.
دەستەی دەستپاکیی ئاماژەی بەوەش داوە، دەرکەوتووە کە ئەو بڕە پارەیە لە ئەنجامی گرێبەستی زەوی (موساتەحە) بە هەدەر دراوە، هەروەها لیژنەکە بەدواداچوونی لە قایمقامیەتی سەماوەدا کردووە، سەلمێنراوە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سەماوە، بەهای زەوییەکەیان خەمڵاندووە گرێبەستی لەسەر کراوە، بە بڕە پارەیەکی زۆر کەمتر لە نرخە راستەقینەکەی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییەک و برای پارێزگاری ئێستای موسەننا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لیژنەی خەمڵاندن و هەڵسەنگاندن، بەهای کرێی ساڵانە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەی خەمڵاندن هەستان بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی نرخی موڵکەکە کە گرێبەستی لەسەرکرابوو بۆ ماوەی 25 ساڵ کە نرخەکەی 9 ملیۆن و 900 هەزار دینار بوە و شوێنەکەی بازرگانی بوە و ڕوبەرەکەی زیاتر لە هەزار مەتر دوجا بوە.
دەستەی دەسپاکی دەشڵێت: دادوەری لێکۆڵەر پێنج کەسی بانگ کرد و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی خەمڵاندن بەڵگەکانیان خستەڕوو و بەهای کرێی ئەو موڵکە ساڵانە 131 ملیۆن و 202 هەزار و 509 دیناروە و ئەو پارەشی کە لە سامانی گشتی بەهەدەردراوە سێ ملیار و 280 ملیۆن و 62 هەزار و 500 دینار بوە.