تەندروستی سلێمانی: شەپۆلی خێرای كۆرۆنا دەستپێكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم توشبوون بەكۆرۆنا لەهەڵكشاندایە، شەپۆلی خێرای كۆرۆنا دەستپێكردووە، سەرپەرشتیاری تیمی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت رۆژانە نزیكەی 25 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەكان دەكرێن”.

هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “رۆژ بەرۆژ ئامارەكانی كۆرۆنا روو لەزیادبوونە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیان دوچاری نەخۆشیەكە دەبنەوە كە نیشانەكانی هاوشێوەی پێشووە، جگە لەوەی كۆئەندامی هەرس و جگەر زیاتر دەگرێتەوە دواتر كۆئەندامی هەناسە”.

وتیشی “رۆژانە توشبوون و داخڵبون چەند هێندەی رابردووە، ئەوانەش كە داخڵ دەكرێن، هیچیان ژەمی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتووە، رۆژانە 20 بۆ 30 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەكان دەكرێن”.

بەوتەی هێرش حەیدەر، وڵاتانی جیهان رێژەی داخڵبونی نەخۆشی كۆرۆنایان كەمبووەتەوە بەهۆی بەكارهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆناوە، بەڵام لەهەرێم زدرۆژ بەرۆژ ئامارەكان لەهەڵكشاندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا