پەرلەمانتارێك مەترسی ساختەكاری لە یاسای لێبوردنی گشتی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “ساختەكاری لەیاسای لێبوردنی گشتی دا ئەنجامدراوە ئەوەش هۆكارە ئاسانكاری بۆ ئازادكردنی داعش”.

عێراق لەساڵی 2016 یاسای لێبوردنی گشتی دەركردووە و تائێستاش ئەو یاسایە كاری پێدەكرێت،لەئێستاشدا هەوڵێك لەناو پەرلەماندا هەیە، بۆئەوەی یاسایەكی نوێی لێبوردنی گشتی دەربكەن یاخود ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە.

حسێن عەقابی، ئەندامی لیژنەی یاسای لەپەرلەمانی عێراق هۆشداریداوە لە مەترسی بەیاساکردنی یاسای لێبوردنی گشتی سەرەڕای ئامادەنەبوونی یاسایەکی لەو جۆرە لە دانیشتنی پەرلەمان و رایگەیاندووە “یاسای لێبوردنی گشتی کە لە ساڵی 2016 دەرچووە، لە ساختەکردندایە بۆ ئاسانکاری و ئازادکردنی سەدان چەکداری داعش”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسای دەشڵێت “لیژنەی یاسای پەرلەمان بەتەواوی دژی ئەو ئاسان كاری و ساختەكارییە لە یاسای لێبوردنی گشتی دەوەستنەوە ، چونكە لەبەرژەوەندی پەرلەماندا نییە و تەنها خزمەت بەداعش دەكات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا