پۆڵه‌تیك پرێس
كێشەكانی پڕۆژه‌یاساى دادگای فیدڕاڵیی به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوى ماونه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایش له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر یاساكه ڕێكنه‌كه‌وێت په‌سه‌ندكردنى یاساكه به‌ره‌و هه‌مواركردنه‌وه ده‌چێت”.
تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆبونەوەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ئه‌ومادانه‌ى له پرۆژه‌یاسایى دادگاى فیدراڵى یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك.
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى په‌رله‌مانى عێراق بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى یاسایى دادگاى فیدراڵى به‌ڕێوه‌بچێت”.
وتیشى، له‌ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاسا پێشنیازكراوه‌كه، ئه‌وا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى هه‌یه هه‌موارده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ى له دانیشتنى پێشوشدا رویدا له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌بوو هه‌مواربكرێته‌وه.
ئه‌ڵماس فازڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراقدا پرۆژه‌یاسایى دادگاى فیدراڵى بڕیارى له‌باره‌وه ده‌درێت، كه یاساكه تێپه‌ڕێنرێت یاخود هه‌مواربكرێته‌وه، هۆكارى یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاسایى دادگاى فیدراڵی و ناكۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەسەر ماددەكانی 2 و 3 و 12یە لە ناو پرۆژە یاساكه، بەتایبەتی پرسی دانانی چوار زانای ئایینی و چۆنیەتی دەنگدانیش له دادگای فیدراڵیی، كێشەی سەرەكی بەردەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراقە.