OPPO مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

OPPO دوو مۆبایلی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات، ڕکابەری مۆبایلی سامسۆنگ دەکات.

مۆبایلەکانی F19 Pro+ و F19 Pro ، شاشەکەی لەجۆری AMOLED بە قەبارەی ٦.٤ ئینج و دیقەی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ، بە شوشەی  GlassGorilla 5داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات بەرامبەر بەرکەوتن و شکان، مۆبایلەکان چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٢+٨+٤٨) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەش بە دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە لەگەڵ تایبەتمەندی ناسینەوەی دەموچاو.

هەردوو مۆبایلەکە توانای پاترییەکانیان ٤٣١٠ ملیئەمپێرە، پاتری مۆبایلی F19 Pro بارگاویدەکرێت بە شەحنی ٣٠ وات، پاتری مۆبایلی F19 Pro+ بارگاویدەکرێت بە شەحنی ٥٠ وات، مۆبایلەکان بە سیستمی ئەندرۆید١١ ئیش دەکەن.

مۆبایلی F19 Pro چارەسەرکەری MediaTek Helio P95  تێدابەکارهاتووە ڕامەکەی ٨ گێگابایتە و میمۆری ناوەکییەکەی ١٢٨/٢٥٦ گێگابایتە.
مۆبایلی F19 Pro چارەسەرکەری MediaTekDimensity 800U تێدابەکارهاتووە ڕامەکەی ٨ گێگابایتە و میمۆری ناوەکییەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا