شیاومی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕێدمی بەشێکە لە کۆمپانیای شیاومی بەمزوانە مۆبایلە نوێیەکەی شیاومی ڕێدمی نۆت11 ئی پڕۆ دەخاتە بازاڕەوە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت.

مۆبایلی شیاومی ڕێدمی نۆت11 ئی پڕۆ کێشەکەی 202 گرامە، ئەستوریەکەی 8.1 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

Redmi Note 11E Pro spotted on official website with price ahead of launch

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+108) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفەیەکی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا