مەزڵوم عەبدی سەردانی ئەمریكا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بڕیارە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەردانی ئەمریكا بكات‌و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە و ئیدارەی نوێی ئەمریكا كۆببێتەوە.

جەمیل رەحمانۆ ئەندامی نوێنەرایەتی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەكاتی شەڕی گرێ‌ سپی و سەرێكانی لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی مەزڵوم عەبدی كرابوو بۆ ئەمریكا، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوكاتە شەڕی گرێ‌ سپی و سەرێ‌ كانی بەردەوامی هەبوو دەرفەت نەبوو ئەو سەردانە بكرێت، هەروەها مەزڵوم عەبدی كێشەی پاسپۆرت و ڤیزای هەبوو.

ئەندامەكەی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لەهەرێمی كوردستان وتی: ئێستا بارودخۆكە جیاوازە و شەڕ كۆتایی هاتووە، هەرچەندە وادەی سەردانەكە دیارنییە كەی ئەنجامدەدرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەو ئەندامەی نوێنەرایەتی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سیاسەتی نوێی ئەمریكا و جۆبایدن، سیاسەتێكی ئەرێنییە و ئەمەش بواری گفتوگۆ و كۆبوونەوەی نێوان هەردوولای ئاسانتركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا