ئەنجومەنی دانیشتوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ناڕەزایەتی لە گرانی کرێی کارەبا دەردەبڕن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی دانیشتوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون یاداشتێکی نارەزایەتییان ئاراستەی بەرپرسانی حکومەت و پارێزگای سلێمانی کرد و زیادکردنی پارەی کارەبای سیتییەکانیان بەبێ بنەما دانا.

ئەنجومەنی دانیشتوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسلێمانی رایگەیاند: بەمەبەستی نارەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر زیادکردنی پارەی کارەبای  سیتییەکان یاداشتێکی نارەزایەتییان ئاراستەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی کردووە و لەبەرامبەر ئەوەی نرخی کارەبای نیشتمانی لە 18دینارەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 156 دینار، کە ئەم بڕیارەش بەبێ هیچ فلتەرو بنەمایەک دراوە.

هاوکات ئاماژەیان بەوەشداوە، لەلایەن حکومەتەوە هیچ رەچاوی باری دارایی نەکراوە و بەبێ هیچ فلتەرێک ئەو بڕیارە دراوە، بێ ئاگا لەوەی دانیشتوانی ناو سیتییەکان زۆربەیان مووچە خۆری حکومەتن و بەپێشەکییەکی کەم و قیستی مانگانە بوون بە خاوەنی ئەو یەکانەی کە لەسیتییەکاندا هەیە.

ئەنجومەنی دانیشتوانی سیتییەکان جەختیان لەوەشکردەوە، بڕیاری گرانکردنی  ئەو نرخانەش بارێکی تری  خستە سەرشان و بژێویمان و لەئێستاشدا کارەباکەمان بۆ کراوە بەکارەبای 24سەعاتی و تەنها پارەی یەک کارەباش دەدەین, بەڵام چی لەکارەبای 24کاتژمێری بکەین کەنەتوانیین لەبەرگرانی نرخەکەی بەتەواوی سودی لێوەربگرین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا