سەدر لەسەر توڕەبوون و جێهێشتنی لایەنگرانی هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەتی سەدر، ئەمڕۆ شەممە داوای لێبوردنی لە لایەنگرانیکرد، بەهۆی ئەوەی دوێنێ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی محەمەد محەمەد سادق سەدری باوکیدا کشایەوەو توڕەبوو لایەنگرانی جێهێشت، ئاماژەی بەوەدا بۆ بەردەوامبوونی ژیان بووە بۆ خزمەتکردنی لایەنگرانی و پاراستنیان.

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “بە هەموو ڕاستگۆیی و خۆشەویستیەکەوە ئەڵێم هەموو ئەوانەی لە دەرەوەو ناوەی عێراق بەشداریتان کرد لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی باوکم سوپاسی خودا و سۆز و خۆشەویستیتان دەکەم بۆ ئەوەی خۆتان کرد بە خاوەنی ساڵڕۆژەکە، من خزمەتکارێکی هەژارم پێویستم بە ڕەحمی پەروەردگارە، هەروەها بۆ تەواوی بنەماڵەی سەدری بەڕێز”.

وتیشی “داوای لێبوردن دەکەم، بۆ کشانەوەم لە کاتی وتارەکەدا یەکەم بۆ پاراستنی ئێوەبووو، دووەم بۆ بەردەوامیدان بە ژیانم بۆ خزمەتکردنی ئێوە، دیارە خودا نەیویستووە من لە ناو ئۆتۆمبێلی باوکم و براکانم بم لە ڕۆژی شەهید بوونیاندا”.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، دوێنێ هەینی لە کاتی وتاردان لە ساڵڕۆژی شەهید کردنی باوکی و براکانیدا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ساڵی نەوەدەکان، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی وەستا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا