پۆڵەتیک پرێس
بەپێی دوایین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوکراوەتەوە، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 174.95 ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە لەچوار ملیۆن کەس نزیکبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەڕووی ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمریکا لەپلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە و هەتا ئێستا زیاتر لە 34 ملیۆن و 210 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 612 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی وڵاتانی عەرەبیشەوە، عێراق لەپلەی یەکەمدایە و تا ئێستا ملیۆنێک و 224 هەزار و 992 حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە و نزیکەی 22 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەکۆتاییەکانی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2019 یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی چین تۆمارکرا و بەگەیشتن بە مانگی ئاداری ساڵی 2020 ڤایرۆسەکە بەزۆربەی جیهاندا بڵاوبووەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.